بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان ئۆفیسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان مینبەرێك بێت بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان

سەعید سەلیم بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان هیوادارین ئۆفیسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی مینبەرێك بێت بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان …

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی  لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنوسان و نوسەران و هونەرمەندانی شاری سلێمانی ئۆفیسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرایەوە

 سەعید سەلیم بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بەكەناڵی  ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی وتی :” هیوادارین كردنەوەی ئەم نوسینگەیە وەك مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان وابێت ، چۆن پارتی پارتی هەموو چین و توێژەكانی كوردستانە هی هەموو ئاین و ئاینزاكانە هی هەموو ناوچە جوگرافیاكانی كوردستانە پارتی پارتی نیشتیمان و نەتەوەیە بە هەمان شێوە ئەم ئۆفیسە مینبەرێك بێت بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان …

لێدوان سەعید سەلیم بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان  

دڵخوازەكانتان