سلێمانی .. ئۆفیسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرایەوە

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنوسان و نوسەران و هونەرمەندانی شاری سلێمانی ئۆفیسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرایەوە .

دكتۆر سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە ئامانجی كردنەوەی ئۆفسی بەشی ڕاگەیاندن لە لێدوانێكی تایبەت بە ڕادیۆ و كەناڵی سلێمانی ڕایگەیاند :” كردنەوەی ئەم ئۆفیسە پتر لە مانایەكی هەیە و دەمانەوێت ڕوانگەی كلتوری و ڕۆشنبیری و میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان بگوازینەوە بۆ هەموو دەڤەرە گرنگەكان كە یەكێك لە دەڤەرەگرنگەكان سلێمانیە .

لێدوان : دكتۆر سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

دڵخوازەكانتان