گوتاری مه‌سرور بارزانی له یادی سه‌د ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له هه‌ولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە رێوڕەسمی یادی 100 ساڵەی سەرهەڵدانی شانۆ لە هەولێر کرد و لە وتارێکدا رایگەیاند، ئه‌مڕۆ یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یدابوونی بزاڤی شانۆگه‌رییه له هه‌ولێر و بۆ یه‌كه‌مجار له قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا بووه، كه یه‌كه‌مجار بووه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رهه‌ڵبدات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كه‌م شانۆگه‌ریی له هه‌ولێر له باره‌ی ئازایه‌تی و دادپه‌ره‌وه‌ریی سه‌ركرده‌ی كورد سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌یوبی بووه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یادی 100 ساڵه‌ی شانۆ له هه‌ولێر گوتی: “زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه له‌و یاده له‌گه‌ڵتان ده‌بم. ئه‌مڕۆ یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یدابوونی بزاڤی شانۆگه‌رییه له هه‌ولێر و بۆ یه‌كه‌مجار له قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا بووه، كه یه‌كه‌مجار بووه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رهه‌ڵبدات.
گوتیشی: “هه‌ولێر یه‌كێكه له كۆنترین شاره‌كانی جیهان و ژیان تێیدا به‌رده‌وامه. یه‌كه‌م شانۆگه‌ریی له هه‌ولێر له باره‌ی ئازایه‌تی و دادپه‌ره‌وه‌ریی سه‌ركرده‌ی كورد سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌یوبییه، كه به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان خه‌ڵكی گوندی دوینی سه‌ر به سه‌ڵاحه‌ددین بووه”.
پوخته‌ی گوتاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان ئاماده‌بووانی هێژا.. شانۆكاران.. هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران، زۆر زۆر به‌خێربێن، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم رێگه‌م پێدرا من به‌شداربم ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵ ئێوه له‌م بۆنه‌یه، یادی ئه‌و بۆنه گه‌وره‌یه بكه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ یادی سه‌د ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی بزاڤی شانۆگه‌ری له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه كه له ساڵی 1921 له قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئه‌لئولا نمایشكراوه، كه به‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له هه‌ولێر و كوردستان داده‌نرێت، ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی ئه‌م یاده ده‌كه‌م كه هه‌وڵێكه به ئاراسته‌ی زیندووڕاگرتن و یادكردنه‌وه‌ی مێژووی دێرینی شاری هه‌ولێر كه وه‌ك ده‌زانین یه‌كێكه له كۆنترین شاره‌كانی جیهان كه ژیان و نیشته‌جێبوون تێیدا به‌رده‌وامه.
دیاره یه‌كه‌م شانۆگه‌ریی له هه‌ولێر له باره‌ی ژیان و ئازایه‌تی و دادپه‌ره‌وه‌ریی سه‌ركرده‌ی كورد سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی بووه، كه به پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان خه‌ڵكی گوندی دوینی نزیك شارۆچكه‌ی پیرمامی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه و دواتر كۆچیان كردووه بۆ شاری تكریت.
بێگومان شانۆ یه‌كێكه له گرنگترین و كۆنترین هونه‌ره‌كانی جیهان، كه هه‌زاران ساڵ پێش زایین هه‌بووه و ئاوێنه‌ی خستنه‌ڕووی بارودۆخی واقیع و ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه به خۆشی و ناخۆشییه‌كانی بووه. له‌سه‌رده‌می نوێشدا شانۆ له‌پاڵ هونه‌ره‌كانی دیكه‌دا رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له گه‌یاندنی چه‌ندین په‌یامی گرنگی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، بۆیه ده‌كرێت له رێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره گرنگه‌وه شانۆكاران و هونه‌رمه‌ندانی كورد، چه‌ندین په‌یامی گرنگ و مرۆیی به خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نن، به‌تایبه‌تی له خستنه‌ڕووی مێژووی گه‌لی كوردستان، كه له درێژایی مێژوو دووچاری چه‌ندین كاره‌سات و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید بووه‌ته‌وه، كه ده‌كرێت بابه‌تی چه‌ندین شانۆگه‌ریی گرنگ بێت، هه‌رچه‌نده لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه به چه‌ند ئه‌زموونێكی شانۆ له سه‌رده‌می شۆڕشدا بده‌ین كه رۆڵی گرنگییان هه‌بووه له بره‌ودان به هزری نیشتمانپه‌روه‌ری و داكۆكیكردن له مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان.
من بیرمه كه منداڵ بووین چه‌ند گه‌نجێكی خوێنگه‌رم شانۆیه‌كیان له باره‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر پێشكه‌شكرد، له‌و ته‌مه‌نه زۆر زۆر چێژم لێی بینی، دوای چه‌ندین ساڵ و دوای راپه‌ڕین، دیسان له ده‌ڤه‌ری بیتوێن چه‌ندین گه‌نجی خوێنگه‌رم به شێوه‌یه‌كی زۆر ساده و ساكار شانۆیه‌كیان له‌ده‌ره‌وه پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر كرد له‌سه‌ر ئه‌نفال و كیمیاباران، كوڕێكی زۆر ده‌نگ خۆش، به شێوازێك په‌یام و ئازاری ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ی به هه‌موو ئاماده‌بووان گه‌یاند، كه به راستی كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ ده‌كرد.
قسه‌كردن له‌سه‌ر شانۆ بۆ پسپۆڕان به‌جێده‌هێڵین، به‌ڵام بۆ ئێمه‌مانان شانۆ وه‌كو داهێنان یان وه‌كو بیره‌وه‌ری خۆشی و ناخۆشی رووداوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ستی مرۆڤ ده‌دوێت. ئه‌وه‌ی من هه‌ستم پێكردووه، كاتێك شانۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت، وه‌ك ته‌ماشاڤانێك هه‌ست ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ خۆشییه‌كانی دڵت خۆش ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌رییه ناخۆشه‌كانیش خه‌مگین ده‌بی، ئه‌م په‌یوه‌ندییه رووحییه‌ی نێوان شانۆكار و ته‌ماشاڤان گه‌وره‌یی ئه‌م هونه‌ره پیشان ده‌دات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بواری شانۆ و هونه‌ری و كولتووری كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه، به پێی تواناكانی حكومه‌ت، درێغی ناكه‌ین له هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی پڕۆژه هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌كان، هه‌رچه‌نده خۆتان ئاگادارن له دوو ساڵی رابردوودا به‌هۆی قه‌یرانه‌كان هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی سه‌ختدا بووه، تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنین.
به‌ڵام ئێمه بڕوامان وایه كه هاوكات له‌گه‌ڵ بنیاتنانی ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری، گه‌شه‌پێدانی بواری كولتووری و گرنگیدان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه و بایه‌خدان به هونه‌رة زۆر پێویست و گرنگن له پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار و پێشكه‌وتوودا.
بۆیه له‌مڕووه‌وه ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان بۆ پاڵپشتیكردنی بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، چاوه‌ڕوانیشمان له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانیش به پێشنیاز و تێبینی و پرۆژه و به‌رهه‌مه‌كانیان پشتیوان و هاوكاری به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندووتر له هه‌موو بواره‌كان ببه‌ین.
جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی ئه‌و یاده ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ هونه‌رمه‌ند و شانۆكارانی كوردستان ده‌خوازم.
ئاماده‌بووانی هێژا، من داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه ناتوانم بۆ هه‌موو بۆنه‌كه له‌گه‌ڵ ئێوه به‌رده‌وام بم، له جیاتی خۆم و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش داوای روخسه‌ت ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هیواخوازم بۆنه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووتان هه‌بێت و كاتێكی خۆشتان هه‌بێت و هه‌ر سه‌لامه‌ت و سه‌ركه‌وتووبن.