دێنێ بەکر بەڕێوەبەری سینەمای سلێمانی کۆچی دواییکرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دێنێ بەکر بەڕێوەبەری سینەمای سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی بڵاویکردەوە، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەند دێنێ بەکر بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکردووە”.

دێنێ بەکر ماوەی چەند مانگێکە پۆستی بەڕێوەبەری سینەمای سلێمانی وەرگرتووە، پێشتر وەک ئەکتەر لە چەندین کاری هونەریدا بەشداری کردووە.

دڵخوازەكانتان