گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی هه‌نگاوێكی گرنگە
دڵشاد شه‌هاب، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی هه‌نگاوێكی گرنگ و جێگه‌ی دڵخۆشی بوو. ده‌شڵێت “باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كانه‌وه ده‌بێت.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: “پارتی و یەکێتی پێکهێنەری سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، خاوەندارییەتی کوردستان هی هەمووانە، بەڵام پارتی و یەکێتی پشکی شێریان لە قوربانی و تێکۆشان و بیناکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە، بۆیە ئەمە لە پەیوەندی دوو حزب گەورەترە، چونکە پەیوەندی پەیوەندی پارتی و یەکێتی رەنگدانەوەی بەسەر ژیانی هەموو خەڵکەوە هەیە”.
راشیگەیاند: “کاتێکی کەممان لەپێش ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و چاوی هەموو دونیا لەسەر ئەو بابەتەیە، بۆیە هیواخوازین کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ببێتە ئاسانکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لێکنزیکبوونەوە هەیە و پڕۆژەیاساکە رێککەوتنی لەسەرکراوە و رێککەوتنی بنەمایی هەیە لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆن هەیە، ماوەتەوە پەرلەمان دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە، بە هەرجۆرێک بێت دەبێ پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان لە کورت‌دا کە چەند رۆژێک تێپەڕ نەکات کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت، بۆ ئەوەی دەست بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بکرێت و هەنگاوی کردەیی بنرێت، بۆ ئەوەی کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە و دەست بەکارەکانی بکات”.