نرخی نەوت دابەزی

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت دابەزی دوای ئەوەی لە دوو کۆبوونەوەی پێشووی بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بوو.

نرخی نەوتی برێنت بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 31 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 76 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 23 سەنت دابەزی و بە 72 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دوای بڵابوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا کە تیایدا دەرکەوت ژمارەیەکی بەرچاو هەلیکاری نوێ لە مانگی چواری ئەمساڵدا لە ئەمریکا رەخساوە، نرخەکانی نەوت لە دوو رۆژی رابردوودا بەرزبوونەوە.

ئێستا بازرگانان چاویان لە ئامارەکانی رێژەی هەڵاوسانی مانگی چوارە کە بریارە سبەی چوارشەممە بڵاوببێتەوە، بەوپێیەی کە کاریگەریی لەسەر بەهای دۆلار و نرخی کانزاکان دادەنێت.

بڕیارەکەی بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەسیش دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.”

لەلایەکی دیکەوە، لە کەنەدا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی 30 هەزار کەس ئاوارەبوون و ئاگرکەوتنەوەکەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کەنەدا رۆژانە 280 هەزار بەرمیل کەم ببێتەوە.

دڵخوازەكانتان