دیندار زێباری: کابینەی نۆیەم گرنگی بە بیمەی کۆمەڵایەتی و دەرفەتی کار دەدات

رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، حکومەتی هەرێم دەیان پڕۆژەی له‌ڕووی دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رفه‌تی كاردا هەبووە.

رۆژی دووشەممە 8ـی نیسانی 2023، دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له‌ڕووی دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رفه‌تی كار له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 334 پڕۆژە‌ له‌ سێكته‌ری بازرگانی و هه‌روه‌ها 330 پڕۆژە‌ له‌سێكته‌ری گه‌شتیاری و ده‌یان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی له‌ سێكته‌ره‌كانی وه‌رزشی و بانكی هه‌بووه‌.

هەر لەبارەی دەرفەتی کار بۆ کرێکارانی کەم ئەندام لە هەرێمی کوردستان، رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان بە بەردەوامی کاریان لەسەر دابینکردنی مافی ئەو کرێکارانە و رێکخستنەوەی ئەرک و کارەکانیان کردووە. 

گوتیشی: “كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی دابین بکرێت، كه‌ له ‌كه‌رتی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن و مووچه‌كانیان له ‌سه‌رووی 400 هه‌زار دیناره‌”.

دڵخوازەكانتان