سبەی تاوە باران و ھەورە بروسكە چالاك دەبێت

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: سبەی سێشەمە ٩-٥-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت ، وە لە ئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەك لە دەریای سوور و ھاتنی بارستە ھەوایەكی شێدار لەسەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و بەشێك لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت ناوچە شاخاویەكانی رۆژھەڵاتی پارێزگاكە لەنێوان كاتەكانی نزیك ئێوارە بۆ ھەندێ كاتی شەو ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ئەگەری چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە بارانی ناوبەناو بەرێژەی جیاواز ئەبێت.

وتیشی: لەھەندێ ناوچەدا بەتایبەت لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجە تاوە بارانەكان بەخوڕ ئەبن ، ئەم حاڵەتە كورت خایانە كاریگەری لەسەر ناوچەكانی دیكەی ھەرێم نابێت ، پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ پلە بەرزدەبێتەوە ، خێرای با مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٥كم/س لە ئاراستەی باكوری رۆژھەڵاتەوە.

دڵخوازەكانتان