ئەردۆغان بەڵێنی زیادکردنی مووچە دەدات.

لە کۆبوونەوەی جەماوەری حزبەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ، ئەردۆغان گوتی: “پشت به‌خوا ده‌ستبه‌جێ دوای هه‌ڵبژاردن، چاکسازی لە مووچەدا دەکەین، رێكارێك سه‌باره‌ت به‌و مووچانه‌ی خانه‌نشینی كه‌ له‌ حه‌وت هه‌زار و 500 لیره‌ زیاترن، ده‌گرینه‌به‌ر”.

ئەردۆغان، گوتیشی: “كه‌مترین مووچه‌ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای دۆلار 3،5 هێندە زیادكرا و گه‌یاندمانه‌ سه‌روو هه‌شت هه‌زار و 500 لیره‌. به‌پێی پێشهاته‌كان چاو به‌م ژماره‌یه‌دا ده‌خشێنینه‌وه‌. مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانمان ته‌نها به‌پێی جیاوازیی هه‌ڵاوسان زیاد ناكه‌ین، به‌ڵكو رێژه‌ی خۆشگوزه‌رانیش زیاد ده‌كه‌ین، بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نین”.

لەبارەی سیستمی هێڵی ئاسنین له‌ ئیستانبوڵ، سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا، گوتی: “ئێستاش پڕۆژەی تونێلی گەورەی ئیستانبوڵ جێبەجێ دەکەین، ئەم پڕۆژەیە، لە دوای مارامارای و ئاوراسیا دەبێتە سێیەم تونێل کە بە ژێر گەرووی ئیستانبوڵدا تێپەربێت. له‌ رێگه‌ی تونێلی مه‌زنی ئیستانبوڵه‌وه‌، 11 سیستمی هێڵی ئاسنین كه‌ رۆژانه‌ 6،5 ملیۆن هاووڵاتییمان به‌كاری ده‌هێنێت، پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستینه‌وه”.

14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له‌ توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دڵخوازەكانتان