نەوزاد شێخ كامیل: هەر هاوڵاتییەك هێلكەی وەرگرت شكابوو یاخود خراپ بوو بیگەڕێنێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات كە ئەو هێلكەیەی لە رێگای بریكارەكانەوە بە هاوڵاتییان دراوە هیچ گرفتێكی نییە و بە ئامێری ساردكەرەوە هێنراوە بۆ كۆگاكان و دەشڵێت، “هەر هاوڵاتییەك هێلكەكەی وەرگرتبوو شكابوو یاخود خراپبوو بوو بیگەڕێنێتەوە بۆ بریكارەكەی تا دواتر قەرەبووبكرێتەوە”.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم راگەیاند، پێشتر ئێمە داوامانكرد ئەو هێلكەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دابینبكرێت، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی عێراق گرێبەستی هەبووە و ئەو هێلكەیەی دابینكرد كە لە رێگای ئۆتۆمبێلی ساركەرەوەوە هێنراوە بۆ كۆگاكان و هیچ گرفتێكی نییە”.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر هاوڵاتییەك كە هێلكەكەی وەرگرت چووەوە ماڵەوە شكابوو یاخود خراپبوو بیگەڕێنێتەوە بۆ بریكارەكەی تا لەلایەن ئەو كۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ كراوە قەرەبووی هاوڵاتییان بكرێتەوە.

هاوكات وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراق ئاشکرایکرد کە ماددەیەکی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان زیاد دەکرێت.

محەمەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: “بەمنزیکانە 15 ناوەندی بە بازاڕکردن لە پارێزگاکان دەکرێنەوە بۆ فرۆشتنی ماددە خۆراکییەکان بە ھاووڵاتییان و دەستیشکراوە بە دامەزراندنی کارگەی تێکەڵکردن و لە کارتۆنکردنی (تۆ چای) بە مەبەستی دابەشکردنی لە نێو ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان”.

لەبارەی بە ئەلکترۆنیکردنی کۆبوونی خۆراک ئەوەی خستووەتە روو: “دوای سەرکەوتنی پرۆژەکە لە پارێزگای کەربەلا و دواتر لە پارێزگاکانی موسەنا، دھۆک و نەجەف دەستکراوە بە دابەشکردنی پێنج ملیۆن و 500 ھەزار کۆبوونی ئەلکترۆنی خۆراک، لەگەڵ پێنج ملیۆن کارتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون، پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت”.

دڵخوازەكانتان