له توركیا زیاتر لە 33 هه‌زار بوومه‌له‌رزه روویانداوه
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (ئافاد)، ئاشكرایكرد لە نێوان 6ی شوبات تا 6ی ئایار، 33 هەزار و 77 بوومەلەرزە روویانداوە.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا که له هه‌ژماری سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه “له‌دوای بوومەلەرزەکانی 6ی شوبات له پازارجیک و ئه‌لبستان سه‌ربه قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش، لە نێوان 6ی شوبات تا 6ی ئایار 33 هەزار و 77 بوومەلەرزە روویانداوە”.
ئاماژە بەوەش کراوە، به درێژایی 24 کاتژمێر له رۆژێكدا و حه‌وت رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، چالاکیی بوومەلەرزە لە تورکیا و دەوروبەری لەلایەن بەشی بوومەلەرزەی ئافادەوە چاودێری دەکرێت.