كۆنسێرتەكەی ئەسالە لە قاهیرە هەڵوەشایەوە؟

ئەسالە گۆرانی بێژی سوری لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتێكی لە  مۆزەخانەی شارستانیەت لە قاهیرە ڕونكردنەوە دەدات

لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵی كۆنسێرتی ئەسالە لە نێو مۆزەخانەی نیشتیمانی لە قاهیرە هەرزوو زۆرێک لە چالاكانی سۆشیال میدیای توڕەی خۆیان دەربڕی و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆنسێرتەیان كرد لە شێر هاشتاكی   (کۆنسێرتی ئەسالا هەڵوەشایەوە)، كە  بە شیوەیەكی خێرا بڵاوبوەوە.

ئەو هونەرمەندەش لە ژێر یەكێك لە هاشتاكەكاندا نوسیویەتی ناوبانگ و شکۆمەندیم لە میسر زیادیکرد، و تەنها خۆشەویستییەکی نوێم بۆ میسری گەورە زیاد کرد.

ئیدارەی مۆزەخانەی نیشتمانی شارستانیەت، لە هاهیرە لەڕێكەی بەیان نامەیەكەوە بڵاوی كردەوە  ناوی مۆزەخانەکە نەخانە ناو هیچ هەواڵێکەوە کە پەیوەندی بە کۆنسێرتەکەی هونەرمەندی سوریاوە هەبێت لەلایەن ڕێکخەرانی كۆنسێتەكە یان هەر کەسێک بێت

بەشێك لە چالاكانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەڵێن ناكرێت كۆنسێرتێك بۆ هونەرمەندێكی سوری لە شوێنێكی نیشتیمانی بەڕێوە بچێت هەروەها ڕەخنەی ئەوە دەگرن كە ڕێكخەری كۆنسێرتەكە كوڕێكی هورنەمەندەكەیە و دڵێن لە شوێنێكی ئاوا نیشتمانیدا دەبێت ، دەوڵەت یان كۆمپانیایەكی میسری بە كۆنسێرتێكی ئاوا هەڵسێت نەك كۆمپانیایەكی بیانی.

دڵخوازەكانتان