كوردستان دیالۆك ده‌یه‌وێت كلتوری حه‌فتاو هه‌شتاكان له‌سلێمانی زیندو بكاته‌وه
ڕێكخراوی كوردستان دیالۆك كه گرنگی بە کو‌لتوور و فەرھەنگ و گەشەپێدانی ڕۆشنبیریی گشتی ده‌دات له شاری سلێمانی پرۆژه‌یه‌كی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سینه‌ما سالم ڕاگه‌یاندووه به ناونیشانی (خێزان وسنه‌ما) ده‌یه‌وێت كلتوری ساڵانی حەفتا و ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووی دانیشتوانی سلێمانی زیندوو بكاته‌وه ،كه بە خێزانی دەچوون بۆ سینەما و سەیرکردنی فیلم، کە ھۆکاری گەرموگوڕی پەیوەندییە خێزانیەکان بوو سه‌و سه‌رده‌مه‌دا.
سه‌ربه‌ست مه‌نمی سه‌رۆكی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆك به سلێمانی پریسی ڕاگه‌یاند:” پرۆژەکە ھەفتانە رۆژانی پێنج شەممە لە دووکاتی جیاوازدا فیلم نمایش دەکرێت ، ھاتن بۆ ھەمووانە و بینینی فیلمه‌كان بێبه‌رامبه‌ره
سه‌باره‌ت به‌گرنگی پرۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له‌كاتێكدا كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندان و باس له نائارامی ده‌رونی هاوڵاتیان ده‌كرێت به‌هۆی بانگه‌شه‌و دروشمی زۆره‌وه سه‌ربه‌ست مه‌نمی وتی :” بە دڵنیاییەوە لە کەشێکی وەک کەشی ھەڵبژاردن و ھاتوھاواری ئەو حزب و لایەنانەی کە بەڵێنی باشترکردنی ژیان و خۆشگوزەرانی بەخەڵک دەدەن، بۆمان گرنگبوو پرۆژەیەکی ھونەریمان ھەبێت بۆ ئارامکردنەوەی دەروونی خەڵک و خێزانه‌كان.
ئەو فیلمانەی تا ئێستا نمایشکراوە، بریتین له فیلمی نیمی، کۆکۆ، دڕندە و شاجوان، دۆزینەوەی لۆکا
فیلماکان ڕەھەندی پەروەردەیی یان ھەیە بۆ نمایشی خێزان گونجاون
مه‌نمی ده‌ڵێت:” پێمان وایه سلێمانی پێویستی بە دەیان و سەدان دامەزراوە و ڕێکخرای کولتووری ھەیە، تا ئەوەی ھۆڵەکانی سینەما و شانۆ ئاوەدانبێت بە نمایش و بەشداری ھاوڵاتیان.