بانکی ناوەندیی عێراق 34 ملیار دینار سزای دارایی بەسەر چەند بانکێکدا سەپاند

بانكی ناوەندی عێراق سەپاندنی سزای دارایی بەبڕی 34 ملیار دینار بەسەر چەند بانك و دامەزراوەیەکى نابانكییدا راگەیاند.

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەدەكات، لە سەرەتای چارەكی یەكەمی ئەمساڵەوە، بە بڕی زیاتر لە 34 ملیار دینار سزای بەسەر چەند بانك و دامەزراوە داراییە نابانكییەكاندا سەپاندوە.

رونیكردۆتەوە ، سزاكە بەهۆی دەستکاریکردنی بەهای دۆلار بوە بەرامبەر بە دینار لە قازانجی خۆیان.

دەشڵێت، پێشتر سەرجەم ئەو بانک و دامەزراوانە هۆشدارییان پێدرابو، بەڵام بەپێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی مامەڵەیان نەکردوە بۆیە سزاردراون.

دڵخوازەكانتان