چەکی بێمۆڵەت دەستی بەسەردا دەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی دستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەست پێ دەکاتەوە

.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، موقەدەمی پۆلیس، کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان گوتی: دوای فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری وەزیری ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە دیاریکردنی ماوەی 80 ڕۆژ بۆ تۆمارکردنی چەک بەگشتی لە لایەن هاووڵاتیانەوە کە چەکیان پێیە دەبێ چەکەکانیان تۆمار بکەن و دوای ئەوەی لە 1/7/2023-وە دەست دەکەین بە دەستبەسەرداگرتنی چەکە تۆمارنەکراوەکان و بەقەچاغهاتوو لەقەڵەم دەدرێن و خاوەنەکەیان ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

گوتیشی: مەبەستمان ئەوەیە چەکی هەموو کوردستان تۆمار بکرێت، هەموو چەکێک تۆمار دەکرێت، بەوانەشەوە کە خاوانەکانیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن، یان پێشمەرگە و پۆلیسن و لە ئەرکدان.

دەربارەی دوای قۆناغی تۆمارکردن، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان گوتی: ئێستا چەکەکان تەنها تۆمار دەکرێن و پسوولەیان پێ دەدرێت و لای خاوەنەکەیان دەمێننەوە، دواتر پۆلێنیان دەکەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن چەکەکان پۆلێن بکرێت، لە کاتێکدا هەموو کەسێک لە کوردستان مافی خاوەندارێتیی چەکی نییە.

دڵخوازەكانتان