دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەست پێ دەكات

بریارە سبەی هەینی 5/5/2023 دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەست پێ بکات ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

بڕیارە سبەی هەینی لە پارێزگاکانی هەولێر و بەغدا و بەسرە پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەرێوەبچێت و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

پێنج هەزار و 741 هاووڵاتی هەڵگری رەگەزمانەی تورکیا لە عێراق مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش 3834 کەسیان لە هەولێرن.

سەبارەت بە ژمارەی سندوقەکان و کاتی دەنگدانیش، بریارە لە هەولێر دوو سندوقی دەنگدان و لە بەغدا سندوقێک و لە بەسرەش یەک سندوق دابنرێت و  پرۆسەی دەنگدانەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت کە رۆژانە کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ نۆی شەو بەردەوام دەبێت.

هەروەها هەردوو سندوقەکەی هەولێر لەنێو کونسوڵخانەی هەولێر دەبێت.

بڕیارە لە ١٤ـی ئایاری داهاتوو، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت. لەو هەڵبژاردنەدا ٦١ ملیۆن هاووڵاتی لە تورکیا و باکووری کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و چوار ملیۆن هاووڵاتیش لە دەرەوەی تورکیا دەنگدەدەن.

دڵخوازەكانتان