بە گوژمەی زیاتر له‌ ملیارێك دینار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كۆیه‌ جێبەجێدەكرێن

ئەمڕۆ بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە قەزای كۆیە دادەنرێت كە بە گوژمەی 1ملیارێك 350 ملیۆن و 100هەزار دینار جێبەجێدەكرێن.

بەختیار كەریم، سكرتێری ڕۆژنامەوانی پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمرۆ 29\9\2021 كاتژمێر 10 ی بەیانی، لە قەزای كۆیە و لە بەردەم مزگەوتی خێر خوازان، دانانی بەردی بناغەی قیرتاوكردنی بەشێكی گەڕەكی(زانكۆ و فیدرال) و نۆژەنكردنەوە و كونكرێتكردنی شەقامی سەرەكی (تەق تەق-كەركوك) نزیك پەیمانگا، دادەنرێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، دواتریش لە كاتژمێر 11:00ی بەیانی، بەردی بناغەی قیرتاوكردنی ڕێگەی گوندەكانی(شیوەجان، باوەقوبی، كچكە و قازی بەگیان و كانی ڕەش و چەند گوندێكی تر و نۆژەنكردنەوە ڕێگای جەلی نازەنین.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، بەردی بناغەی ئەو پڕۆژانە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە دادەنرێت و كۆی گشتی پڕۆژەكان، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێدەكرێن بە گوژمەی(1,350,100.000) ملیارێك و سێسەد و پەنجا ملیۆن و سەد هەزار دینار.

دڵخوازەكانتان