فوئاد حوسێن: هیچ ناکۆکییه‌ك لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، جگه له بڕیارەکانی دادگا و پەرلەمان شتێکی زۆر بۆ کوردانی فەیلی نەکراوه. له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش گوتی: هیچ ناکۆکییه‌ك لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوه.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانه‌ی به‌شدارییان رایگه‌یاند، بەراورد بەو قوربانیانەی کوردانی فەیلی شتێک بۆ فەیلییەکان نەکراوه و پرسی کوردانی فەیلی له عێراق باس ناکرێت.
ده‌شڵێت: پێویسته کەیسی کوردانی فەیلی بهێنرێته ناو سیاسەت و بەنێودەوڵەتی بکرێت و پێویسته هەرێمی کوردستان کەیسی کوردانی فەیلی لەخۆبگرێت.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق پابەندن به رێککەوتنی نێوانیان، حکومەتی ئێستای عێراق بودجەی پێویستی لەبەردەسته و ئەو شایستانەی کوردستان که له بەرنامەی حکومەت هەیه پێموایه جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ ناکۆکییه‌ك لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوه و شاندێکی تورکیا لەسەر پرسی هەناردەی هەرێم بانگهێشتی بەغدا دەکرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، راگرتنی هەناردەی هەرێم زیانی به هەموو عێراق گەیاندووه و یاسای نەوت و گاز کێشەی پارێزگاکانی دیکەش لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکات.
فوئاد حوسێن پێشبینی ده‌كات دوو بۆ سێ هەفتەی دیکه پڕۆژەیاسای بودجه پەسەند بکرێت.
دووپاتیكرده‌وه، هیچ کێشەیەک لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان له بودجه دروست نەبووه