وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێکی دیكەی زیندانییانی سیاسی بۆ مینحەی بەردەوام ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسییانەی راگەیاندووە، کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.

لە راگەیانراوێكی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی خكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە فەرمانی وەزاریی ژمارە 640، كە لە رێکەوتی 2/5/2023ی تایبەت بە خەرجکردنی منحەی 118 زیندانیکراو و گیراوی سیاسی، کە هیچ مووچەی تریان نییە هاتووە، كە بەپێی یاسای چاکسازی، وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیاندا کراوە و داوایان لێ دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن، بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

نووسراوەكە بۆ راییكردنی كارەكانیان چەند خاڵێكی داناون، كە پێویستە بۆ رایی كردنی مامەڵەی زیندانیکراو و گیراوە سیاسییەكان لەبەرچاو بگیرێن، لەوانە، ئەو بەڕێزانەی ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پێويستيان به شایەد هەیە، پێویستە بەڵێننامەی شایەدەكان تەواو بكەن، دوای تەواوکردنیان و سەردانی بانک بکەن.

هەروەها هاتووە: ”ئەو زیندانییە سیاسییانەی کۆچی دواییان کردووە، پێویستە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینیی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.“

سەبارەت بەوانەی مووچەی دیكەیان هەیە، ئاماژە بەوە كراوە، كە ئهوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەى دیكەيان هەيه، لەماوەی یەک مانگدا بەڕێوەبەرایەتیی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان ئاگادار بكەنەوە، كە منحەى زيندانیى سياسى وەرناگرن و مووچەکەی دیكەیان هەڵدەبژێرن.

پێشتر عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: “پاش تەواوكردنی رێكارەكان و رەچاوكردنی خاڵەكان، مووچە بەو کەسانە دەدرێت کە ناویان له لیستەکاندایه.”

دڵخوازەكانتان