“یەكێتی لە ئیدارەدانی سلێمانی شكستی هێناوە”

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێستا بۆ هەموان دەركەوتووە، داهاتی سلێمانی دەدزرێت و داهاتی راستەقینە لە خەڵكی شارەكە دەشاردرێتەوە. جەختیش دەكاتەوە كە یەكێتی لە ئیدارەدانی شارەكەدا شكستی هێناوە.

مەلا جیهاد حەسەن، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، سلێمانی تووشی قەیرانی گەورە بووە، یەکێک لەوانە پارەی داهاتی ئەو شارە بە ئاشکرا دەدزرێت، سایتێكیان بۆ خەڵەتاندنی خەڵك بە ناوی شەفافیەت داناوە، بەڵام ”لەپشتەوە ئەو ژمارانەی بڵاو دەکرێنەوە، ژمارە راستەقینەكان نین،

ڕوونیشی كردەوە، یەکێتی بەرپرسیارە لە کەمبوونەوەی داهات و لێدان لە ئابووریی دەڤەری سلێمانی، ”باس لەوە دەكرێ داهاتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رۆژانە ملیارێک دینار بووە، ئێستا دوای ئەوەی پەکەکەیان هێناوەتەوە ناو فڕۆکەخانە و تورکیاش سزای داون، داهاتی ئەو فڕۆکەخانەیە بۆ زیاتر لە نیوە کەمی کردووە.

مەلا جیهاد دەڵێت  كاتی ئەوەیە یەكێتی شكستهێنانی خۆی لە ئیدارەدانی سلێمانی ڕابگەیەنێت

دڵخوازەكانتان