سەرەڕای ئاگربەست.. تێکهەڵچوونێکی توندوتیژ لە سودان بەردەوامی هەیە

ژمارەی كوژراو بریدارەكان زیادی كردووە

سەرکردەکانی سوپا پابەند نین بە ئاگربەستەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت

لە دوایین پێشهاتەکاندا،  كەناڵی ئەلعەرەبیە” و “ئەلحەداس” هەواڵی بوونی فڕۆکەی سوپای سودان بە ئاسمانی خەرتوم و عومدورمایان بڵاوكردەوە  ، هاوکات هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتوم. بەرپەرچی هێرشەكانی فڕۆكەكانیان داوەتەوە

زانیاریەكان دەڵێن:” پچڕپچڕ لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە گەڕەکەکانی باکووری خەرتوم  پێكدادان ڕوویداوە

 سوپا هێزەکانی پاڵپشتی خێرا تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ناو ناوچەی نیشتەجێبوون جێگیر بوون بۆ ئەوەی دانیشتووانەکە وەک قەڵغانی مرۆیی بە كاربهێنن

لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی ڕاپید ساپت ڕایگەیاند کە سوپا لە یەک کاتدا لە دەوروبەری کۆشکی کۆماری و گۆڕەپانی کەمپ و سۆبا هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرکردەکانی سوپا پابەند نین بە ئاگربەستەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە، سەندیکای پزیشکانی سودان ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکانی ئەو وڵاتە بۆ 295 کوژراو و 1790 بریندار بەرزبووەتەوە.

 سەندیکاکە لە ڕاپۆرتێکی مەیدانیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، هێشتا پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپا بەردەوامە

دڵخوازەكانتان