ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت حەج بكەن

ئەو كەسانەی نیازی حەجكردنیان هەیە و ناوەكانیان گەڕاونەتەوە، داوای رادەستكردنی پاسپۆرتەكانیان لێدەكرێت.

دەستەی حەج و عومرەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا بانگەوازێكی ئاراستەی ئەو كەسانە كرد كە بە نیازی حەجكردنن و دەڵێت، “براوەكانی تیروپشكی هەردوو ساڵی (2020 – 2021) بە پەلە سەردانی نووسینگەكانی دەستەی حەج و عومرە لە شارەكان بكەن”.

راگەیەندراوی دەستەی حەج و عومرە رایگەیاندووە، دەبێت ئەو كەسانە پاسپۆرتەكانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن و دوایین وادە بۆ سەردانكردنیان، رۆژی حەوتی مانگی ئایاری داهاتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە رۆژانە مامەڵەی گەشتكردنی هاوڵاتییان بۆ سعودیە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج راییدەكەن و جەختدەكاتەوە، “هەر كەسێك لە ماوەی دیاریكراودا سەردان نەكات، گەشتی حەجكردنی بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێت”.

دڵخوازەكانتان