سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا نامەیەک بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەنێرێت

مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا نامەیەکی بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نارد و لە نامەکەیدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە. 

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵدا.

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکات وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری.

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، هەروەها لە نامەکەیدا باس لەوە دەکات کە چەندین دەرفەت هەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و شارەزایی و بەشداریکردن لە خول و پرۆگرامەکانی ڕاهێناندا.

دڵخوازەكانتان