ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا

بە بۆنەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزەوە لە 20 تا 24ی نیسان کرایە پشووی فەرمی.

لەم بارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ سێشەممە 18/4/2023 ڕایگەیاند: ”ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى ٢٠ى نیسان تا ڕۆژى دووشەممە ٢٤ى نیسانى ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمى کوردستان پشووى فەرمییە.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ”ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى ٢٥ى نیسانى ٢٠٢٣ دەوامى فەرمى دەست پێ دەکاتەوە.”

دڵخوازەكانتان