سێ ئه‌ندامی خێزانێكی كورد له‌ ڕوسیا كوژارن

له‌ روسیا هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر خێزانێکی کورد و سێ ئەندامی خێزانەکە کوژران، هێرشه‌كه‌ له‌ گوندی ڤەڵچانسکۆی سەر بە پارێزگای ڤارۆنیژی ئه‌نجامدراوه‌ بە گوتەی کەسانی نزیک لە رووداوەکە، هێرشەکە نەژادپەرستانە بووە.

ئەم خێزانەی بوونەته‌ قوربانی،  پێکهاتووە لە دایک و کوڕ و نەوەکەی لەلایەن رووسێکەوە بە ناوی ڤیکتەر میرسکۆی کوژران.

ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە ئەم خێزانە کوردە کۆچیان کردووە و لەم گوندە دەژین، بەپێی گوتەی دانیشتووانی گوندەکە، پێشتر هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەسدا نەبووە،ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كرده‌ته‌ سه‌ریان ته‌مه‌نی 54 ساڵه‌، و دانیشتوونی گوندەکەیە

ئێستا بکوژه‌كه‌ لەلایەن پۆلیسی ناوچەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە،

گوندی ڤەڵچانسکۆی 400 کەس لە رووس و کورد و نەتەوەکانی دیكه‌ی تێدا دەژین، گوندەکە بە دووری 165 کیلۆمەتر کەوتووه‌تە باشووری پارێزگای ڤارۆنیژ و 1076 کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیاوە دوورە.

لینكی فیدۆی ڕوداوه‌كه‌ https://www.youtube.com/watch?v=HCgu7OiCHvc&t=62s

دڵخوازەكانتان