ماوەی هەشت ڕۆژە دوو هاووڵاتیی خەڵکی شیلادزێ ، بێسەروشوێن بوون.

ماوەی هەشت ڕۆژە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی عارف شاجى و ئه‌حمه‌د سیته‌ى کە یەکیان خەڵکی گوندی سیتەیە و ئەوی دیکەیان خەڵکی گوندی شاجییە سەر بە دەڤەری ڕێکان و دانیشتووی کۆمەڵگەی سیریێ سەر بە ناحیەی شیلادزێن، کە یەکیان تەمەنی 50 ساڵە و ئەوی دیکەیان تەمەنی 30 ساڵە و هەشت ڕۆژ لەمەوبەر چوونەتە چیایەکی ناوچەکە و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە و بێسەروشوێنن.

جێی ئاماژەپێدانە کە چیاکانی ناحیەی شیلادزێ و سنووری ئەو ناحیەیە بەهۆی بوونی بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە ڕۆژانە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێن و تا ئێستا دیار نییە ئەو دوو کەسە لە ژیاندا ماون و ساغن، یان بوونەتە قوربانیی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا

دڵخوازەكانتان