ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە دانپێدانانی فەرمییە لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان

بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، رێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵی لەسەر فرۆشتنی نەوت، دەستکەوتێکی گرنگی ئابووری و سیاسیی و دیپلۆماسییە.

 ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە دانپێدانانی فەرمییە لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان وەکو مافێکی یاسایی.

ھیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: “رێککەوتنی نێوان حکوومەتی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی لەسەر فرۆشتنی نەوت، دەستکەوتێکی گرنگی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسییە بۆ حکوومەتی کوردستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی، چونکە سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە ساڵی ٢٠١٩ لە وتارێکدا لە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی پەیمانی دا پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا رێک بخاتەوە”.

هیوا گەیلانی وتیشی :” بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتیش بۆ ڕاگرتنی ھەناردەی نەوتی کوردستان، نەیارانی ناوخۆ و دەرەکی شاگەشکە بوون بەوەی ھەرێمی کوردستان تەسلیم دەبێت و تەنانەت خەونیان بەوەوە بینی قەوارەی ھەرێمی کوردستان کۆتایی پێ دێت، ‎بەڵام بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونانە، بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی کوردستان ئەو کەیسەی بە دەرفەتێک زانی بۆ چارەسەر و رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بەبێ ئەوەی ھیچ سازش لەسەر دەستکەوتەکان و سەروەرییەکانی کوردستان بکات.

سەبارەت بە بایەخی رێککەوتنەکە بۆ بووژانەوەی ئابووری و ژیان و گوزەرانی خەڵک، ھیوا گەیلانی رایگەیاند، ھەموو ئەمانە سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەن، کە بێگومان جێگای خۆشحاڵیی جەماوەری کوردستانن، چونکە دەبێتە ھۆی بووژاندنەوە و گەشەی ئابووری و باشتربوونی ژیان و گوزەرانی خەڵک لە کوردستان

دڵخوازەكانتان