لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای گەرمیانەوە پرۆژەیەكی كارەبا بە گوژمەی 43 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی 4ی 2023، ئالان ئەركان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان، ڕاگەیاند: بەهۆی كۆنیی تۆڕی كارەبای گوندی شۆراوەی سەر بە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای كەلار، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، تۆڕی كارەباكەیان بۆ نۆژەن دەكرێتەوە.
گوتیشی: ئەو پرۆژەیە بە گوژمەی 43 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ڕێژەی 8%ی داهاتی كارەبا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای كەلارەوە دەكرێت.