سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان: دوو کۆمپانیای بەناوبانگی ئەڵمانی لەبواری دروستکردنی ھێڵی ئاسنین بۆ شەمەندەفەر ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوو کۆمپانیای بەناوبانگی ئەڵمانی لەبواری دروستکردنی ھێڵی ئاسنین بۆ شەمەندەفەر ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی ھێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان دروست بکەن و حکوومەتی ھەرێمیش بەجددی لەسەر خەتە بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان،  ئەو دوو کۆمپانیایە مەبەستیان ئەوەیە زیاتر ھاوکاربن لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری تەکنیکی بۆ ئەوەی بتوانن بەئاسانی پڕۆژەی دروستکردنی ھێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر جێبەجێ بکرێت،

بۆیە ئەو پرسە پەیوەستە بەھەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و ئاوەدانکردنەوە، ھاوکات ئێمەش ھاوکاریان دەکەین کەچۆن بتوانین بەکرداری ھەنگاوی بۆ بنرێت و حکوومەتی ھەرێمیش بەجددی لەسەرخەتە، بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێکی باش و سوودیش لەو کۆمپانیا بیانیانە وەرگرین بۆ دروستکردنی ئەو ھێڵانە لە ناوخۆ و شارەکانی ھەرێمی کوردستان”.

دڵخوازەكانتان