ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆلۆنێل دانێیلێ پیزانی فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد

لە دیداری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کۆلۆنێل دانێیلێ، کۆلۆنێل ستێفانۆ سلڤادۆری، فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەبوو.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی ئیتاڵیای کرد بۆ  هاریکاری و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و  هیوای سەرکەوتنی بۆ فەرماندەی پێشوو خواست لە ئەرکی داهاتوویدا و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەری سەرەکی دیدارەکە، گفتوگۆکردن بووە لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە .

ئاماژە بەوەشدرا، شاندی سەربازی ئیتاڵی جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی وڵاتەکەی و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە بواری راهێنان کردەوە.

دڵخوازەكانتان