فازڵ میرانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسیحییەکان دەکات

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی چەژنی قیامە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسیحییەکان دەکات، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە لە هەرێمی کوردستاندا هەوڵی جددی و دڵسۆزانە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی برایانە دەدەن، تا هەمووان بە ئارامی و ئاشتی تێیدا بژین.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی جەژنی قیامە پیرۆزبایی لە برا مەسیحییەکانمان دەکەین و هیوای ڕۆژانی پڕ لە خۆشییان بۆ دەخوازین، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و هەموو وڵاتاندا بكێشێت، ئاشتی تاکە ڕێگایە بۆ ئاییندەیەکی گەش کە هەمووان لە سایەیدا بە سەلامەتی و شادی و خۆشگوزەرانی بژین.

ڕێنماییەكانی پێغەمبەر مەسیح، سەلامی خوای لەسەر بێت، تا ئێستاش چرایەکی درەوشاوەیە ڕێگا بۆ مرۆڤ رۆشن دەكاتەوە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان دا هەوڵێکی جیددی و دڵسۆزانە دەدەین بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی برایانە و لێبووردە کە هەمووان بە ئارامی وئاشتی تێیدا بژین.

پیرۆزە و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و جەژنتان خۆشی شادی بیت.

فازڵ میرانى 

دڵخوازەكانتان