نێچیرڤان بارزانی و مالیكی هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیان تاوتوێ كرد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/4/8 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق و ئاڵنگارییه‌كانى قۆناغه‌كه‌ و هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى ته‌بایى و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراقدا كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى وڵات به‌ گیانێكى به‌رپرسیارانه‌ى نیشتمانى.

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تاوتوێكردنى دۆخى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

دڵخوازەكانتان