دوو ڕۆژ بەر لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەوامی قوتابخانەکان ڕادەگیرێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌میانی كردنه‌وه‌ی ئاماده‌ی ڕاستیار له‌ هه‌ولێر له ‌گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 1 ملیار و 885 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی سێ قوتابخانە لە پارێزگای هەولێر و پرۆسه‌ی خوێندنیش پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاده‌گیرێت.

ئالان حەمە سەعید ڕایگەیاند:” قوتابخانەی ئامادەیی ڕاستیار لە چوارچێوەی ئەو سێ قوتابخانەیە و بڕی 767 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێت: سەرۆکی حکوومەت لەچەندین شوێن بڕیاری جێبەجێکردنی دروستکردنی قوتابخانەی داوە له‌وانه‌ لە شارەکانی چەمچەماڵ و سلێمانی. 

گوتیشی: بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن بەردەوام بێت پابەندبن بە ڕێککارە تەندروستییەکان ده‌بێت مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن.

 بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن بەردەوام بێت پابەندبن بە ڕێککارە تەندروستییەکان ده‌بێت مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن

سەبارەت بەو دەنگۆیانەش کە باس لە کەمی کتێب و نەبوونی کتێبی پێویست دەکەن، ئالان حەمە سەعید دەڵێت: کتێبی پێویستمان لەبەردەستە، بەڵام کتێبەکان دابەش ناکرێت تا ئەو ماوەی کە دانراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە خوێندنی ساڵی ڕابردوو، کە ماوەی سێ هەفتە دانراوە بۆ خوێندنی ئەو بابەتانەی کە نەخوێندراون، پاشان کتێبەکان دابەش دەکرێت بەسەریاند.  ئالان حەمە سەعید لەبارەی دەوامی قوتابخانەکانیشەوە ڕایگەیاند، دوو ڕۆژ بەر لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەوامی قوتابخانەکان ڕادەگیرێت، ڕۆژێکیش دوای هەڵبژاردنیشمان پێویستە بۆ ڕێکخستنەوەی قوتابخانەكان دوای ئەوە دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

دڵخوازەكانتان