وەزارەتی بازرگانی: لە ڕێگەی ٤٠ لیژنەوە چاودێریی نرخی کاڵای بازاڕ دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشکرای کرد، نرخی ھەندێ کاڵا لە بازاڕ بەرز بووەتەوە و دەڵێت، لە ھەرێمی کوردستان ٤٠ لیژنە چاودێریی بازاڕ دەکەن

وتیشی :” ھەر کەسێک سەرپێچی بکات، وەک لە گرانفرۆشی، یان فرۆشتنی کاڵای ماوەبەسەرچوو، سزا دەدرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕاگەیاند: “ئەو گرانییەی ئێستا لە بازاڕ ھەیە پەیوەندیی بە خواستی ھاووڵاتییانەوە ھەیە بۆ کڕین، ھەندێ کاڵا وەک پێویست نییە و خواستی لەسەرە، ئەوەش کاریگەریی ھەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ، ھەندێک کاڵاش ھەیە پەیوەندیی بە سەرچاوەی بەرھەمھێنانەوە ھەیە و پەیوەندیی بە بازرگانانی ئێمەوە نییە و ھەر لە سەرچاوەوە نرخیان بەرز بووەتەوە.’

نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە تا ئێستا چەندین شوێن بەھۆی گرانفرۆشییەوە سزا دراون، ھەروەھا دەیان تۆن کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو لەنێو براون و دەستیان بەسەردا گیراوە، ھەر شوێنێک دەرفەت وەرگرێت بۆ گرانفرۆشی غەرامە دەکرێت و شوێنەکەی دادەخرێت و لێپرسینەوە لەگەل دەکرێت.”

دڵخوازەكانتان