شێروان شەمێرانی بەپێی دەستوور هەرێـمی کوردستان بەشدار دەبێت لە داڕشتنی سیاسەتی نەوت و غاز لە هەموو عێراق.
شێروان شەمێرانی، لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا گوتی: “دەبێ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە بودجەی عێراق رەنگبداتەوە، زیاتریش لەوە دەبێ هەوڵبدرێت کاتێک یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمان تێپەڕێندرێت لەو دەبێ رێککەتنەکە رەنگبداتەوە،
گوتیشی: “هەندێک لایەن و کەسایەتی سیاسی عێراق پێیان ناخۆشە کە رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا کراوە، چونکە ئەوان دەیانەوێت لە رێگەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، کۆمپانیای سۆمۆ بە تەواوی هەژمونی خۆی بسەپێنێ بەسەر هەموو سەروەت و سامانی هەرێمی کوردستان، بەڵام رێککەوتنەکە رێگری لەو ئەجندایە کرد”.
راشیگەیاند: “بوونی کێشەی دارایی لەنێوان هەولێر و بەغدا پەیوەندی بە نەبوونی یاسای نەوت و غازەوە هەیە،
كورد لە ساڵی 2005 بەشداربوو ەلە نووستینەوەی دەستوور، مافی ئەوە دەدات بە کورد کە بەشداربێت لە ئیدارەدانی سەروەت و سامانی خۆی، واتە بە تەواوی تەسلیمی بەغدا ناکرێت، تەنانەت دەبێ کورد بەشداربێت لە داڕشتنی سیاسەتی نەوت و غاز، ئەمە بڕگەیەکی دەستوورییە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستان پەوەندی بەو رێژەیەوە هەیە کە ئۆپێک دیاریکردووە، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە دوای نەوتی زیاتر دابگەڕێت و رێژەی بەرهەمهێنان زیاد بکات، بەڵام دەبێ بەو بنەمایە بێت کە کۆمپانیای سۆمۆ یان ستانداری جیهانی دەتوانرێت ئەو نەوتە بفرۆشرێت”.