ساڵیادی قوربانیانی تاوانی ئەنفال لە گەرمیان دەكرێتەوە

هەردی سەركەوت، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی كەلار، ی ڕاگەیاند: ئەمساڵ بە شێوەیەكی بەرفراوان یادی قوربانیانی تاوانی ئەنفال لە گەرمیان دەكرێتەوە وتیشی :”لەسەر ئەو بابەتە لە ئیدارەی گەرمیان كۆبوونەوەی ئەنجام دواوە

كۆبونەوەكە بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی كەلار و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی بواری جینۆساید و ئەنفال بەڕێوەچووە  

لەكۆبونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی ئامادەكارییەكان بۆ  35 هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال لە 14ی 4دا  كراوە 14 ی 4ی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی تاوانی ئەنفال دانراوە كە ڕژێمی بەعسی لەناوچوو بە چەند قۆناغێك زیاتر 182 هەزار كوردی بێ تاوانی ئەنفال كرد.

دڵخوازەكانتان