هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی بەشێوەیەكی جیاواز دەركەوت

نادین نەسیب نجیم (٧ی شوباتی ١٩٨٤ )، لەدایک بووە خانمە ئەکتەر و مۆدێلی لوبنانی، لوبنانیە و خاوەنی نازناوی شاجوانی لوبنان بۆ ساڵی ٢٠٠4 باوکی مەسیحیە و دایکی موسوڵمانی تونسیە

نادین لە بواری کارگێڕی بازرگانی خوێندوویەتی و بڕوانامەی لە کۆلێژی کارگێڕی بازرگانی لە لوبنان بەدەستهێناوە

لە تەمەنی شانزە ساڵییەوە دەستی بە کاری مۆدێل کردووە

لە ساڵی 2004 بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی لوبنان کردووە و بەشێک بووە لە بەرنامەیەکی لە تەلەفزیۆنی کە بۆ یەکەم جاربووە کە لە تەلەفزیۆنەکانی لوبنان، بڵاو بێتەوە .

نادین توانی نازناوەکە بەدەستبێنێت لە ڕکابەرەکەی لامیتا فرانجیای بردەوە

دوای ئەوە دەڕفەت لەبەردەمیدا کرابەوە بۆ بەشداریکردن لە زۆرێک لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان و خەڵاتی جوانترین ڕووخساری بەدەستهێنا.

نادین نەسیب تێکەڵ بە بواری نواندن بوو ، کاتێک نووسەر شوکری ئەنیس فەخۆری لە ساڵی 2009 کاندیدی کرد بۆ بەشداریکردن لە زنجیرەی “خەوات هۆب” ئەوە بووە یەکەم ئەزموونی نواندن، بۆیی کە تیایدا خەڵاتی “ڕۆڵی مورێکس”ی بۆ ساڵی 2010 بەدەستهێنا.

نادین دوای ئەوە بەشداری لە ژمارەیەکی زۆر زنجیرە تەلەفزیۆنیدا کردووە، و لە ژمارەیەک فیلمدا دەرکەوتووە. ڕۆڵی هەبووە

ژیانی خێزانی

لە 16ی حوزەیرانی 2012 بەخۆشەوێتی هاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانی پۆکەر “هادی ئەلئەسمەر” کردووە، بەڵام تەمەنی پێکەوەبونیان چەند مانگێکی خایاندووە

نادین دواتر هوسەرگیری کردەوە و ئێستا خاوەنی دوو کوڕە بە ناوەکانی “هەڤن” لە ساڵی 2013 و “جیۆڤانی” لە ساڵی 2014 لە دایک بوون

لە ئەیلوولی ٢٠١٩ جیابوونەوەی دۆستانەیان ڕاگەیاند.

دڵخوازەكانتان