پارتی و یەكێتی  لە سەر خاڵەکانی تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان رێککەوتوون

هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە، دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “لەگەڵ شاندی یەکێتی گفتوگۆمان کرد لەبارەی ئەو بڕگانەی کە لە رابردوودا رێککەوتنمان لەسەر کردبوو” و دەڵێت: لەسەر هەموو ئەو خاڵانە لەگەڵ یەکێتی رێککەوتووین کە پێویستن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و هیچ خاڵێکی ناکۆکمان نەماوە.

لەبارەی کورسی پێکهاتەکانیش زانا مەلا خالید گوتی: ئێمە و یەکێتی هەردووکمان کۆکین لەسەر ئەوەی پێکهاتەکان، پێکهاتەکانی رەسەنی کوردستانن، مافی خۆیانە را و تێبینی خۆیان لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن هەبێت.

داویان یۆنامی کردووە، رای فەرمی خۆیان لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پارتی و یەکێتی رابگەیەنن.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گوتی، لەگەڵ پارتی رێککەوتوون بەیەکەوە یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکەنەوە و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا بکەنەوە و کۆبوونەوەکانی نێوانیان بەردەوام دەبن تاوەکو بتوانن یاسایەکی باش لەبارەی هەڵبژاردنەوە پەسەند بکەن

گوتیشی، دەرچوواندنی هـەر یاسایەک پێویستی بە ژمارەیەک وردەکاری هەیە، ئەگەر نا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی سەرجەم خاڵەکان رێککەوتوون .

دڵخوازەكانتان