خاكی كوردستان بەشێكە لە پشتێنە ئابوریەكەی جیهان

ئامادەكردنی: هیوا ئەحمەد

رێگەی ئاوریشمی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی هانەكانەوە لە ساڵی 137 پێش زایتەوە دروست بوە،

كە لەم ڕێگەیەوە وڵاتی چین ئاوریشمی خۆی هەناردەی جیهان دەكرد، تا لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی كۆتای هات،چونكە عوسمانیەكان ڕازی نەبون ڕێگەی ئاوریشمی بەناو قەڵەم ڕەوی دەسڵاتەكەیاندا تێپەڕێت.

لەساڵی 2013 سەرۆك كۆماری چین (شی جی بینك) ڕایگەیاند كە پێویستە ڕێگە مەزنەكە ببوژێنرێتەوە.

لەئێستادا وڵاتی چین تواناكانی خۆی خستۆتە گەڕ لە پێناو بنیات نانەوەی،بەشێوازی ڕێگەی ئابوری مۆدێرنە،بە پەرۆشیەوە كاری لەسەردەكات و سڵیش ناكاتەوە لە ڕاماڵینی ڕێگریەكانی بەردەمی.

ڕێگەی ئاورێشمی  132 وڵات پێكەوە گرێ دەدات تائێستا 58 وڵات ڕازین ئەو ڕێگە بەخاكەكانیاندا تێپەڕێت.

لەقۆناغی یەكەمدا زیاتر لە80 ملیار دۆلاری لەو وڵاتانەدا خەرج كردوە كە دەكەونە سەر ڕێگەكە بەدروستكردنی بەندەر و فڕۆكەخانە و هێڵی ئاسنین و رێگەی خێرا و…هتد .

لە پلانیدا هەیە 365ملیۆن هەلی كار بڕەخسێنی بۆ دانیشتوانی سەر ڕێگەكە وە لەسەرو ئەمانەشەو گرنگی بەئاسایشی وڵاتانی سەر ڕێگەكەدەدات.

لەئێستادا چین لەرێگەی ئەم پیشتینە ئابوریەوە بەرەو قوناغێكی نوێی جیۆسیاسی ستراتیجی هەنگاو دەنێت.

چینیەكان هیچ وڵاتێك ناخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە،بەڵكو دەوڵەتەكان دەبەستنەوە بەخۆیانەوە لەرێگەی گرێ‌ بەستی ئابوری و بازرگانی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگیەوە.

دواتر بەهۆی هەیمەنەی ئابوریەوە بۆ باڵادەستی سیاسی هەنگاو دەنێنن،پێشبینی دەكرێت تاساڵی 2049 چین ببێت بەگەورەی ئابوری وسیاسی جیهان.

ئەوەی تایبەتە بە دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ لە ژێر فشاری ئەمەریكادایە كە رێگر بێت لەتێپەر بونی ڕێگەی ئاوریشمی بەناو خاكەكەیدا.بەڵام خودی عێراقیەكان ڕشتن لەسەری و كار بۆئەوەدەكەن ،كە عێراق ببەستنەوە بەو شار ڕێگە جیهانیەوە.

بەو مەرامەی هێچ نەبێت كەمێك لەژێر هەیمەنەی ئەمەریكا ڕزگاریان بێت.بەكردەنی عێراق بوە بەبەشێك لەو پشتێنەی ئابوری چین و لە ئێستادا كاری كۆمپانیانیا چینیەكان لە عێراق لەگەشە سەندان.

بەپێی راپۆرتی زانكۆی فودان لە شانگهای،عێراق لەسەرو ڕزبەندی ئەو وڵاتانەیە كەچین زۆرترین وەربەرهێنانی تێدا كردوە.لەماوەی یەك ساڵی چالاكیەكانی رێگەی ئاورێششمی.

ئەم رێگە مەزنە ئابوریە جیهانیە بەخاكی كودستانیشدا تێپەر دەبێت،لقێكی لە تارانەوە دەگاتە هەولێر و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا دەڕوات،ئەمەش وادەكات كوردستانیش بكەویتە ناو مەزومە گەورەكەی چینەوە،بەڵام بێ‌ مەترسیش نیە،چەنكە بەشێكی پرۆژە زەبەلاحەكە ڕوبەروبونەوی ئەمەریكایە لەناو چەكەدا،پێویستە كورد بەو پەڕی وشیاریەوە هەنگاو بنێت،توێژینەوەی وردو بكات بە لە بەرچاوگرتنی لێكەوتەكانی،دۆزینەوی میكانیزمی گونجاو بۆ ئەم پرۆژە ئابوریە جیهانیە.خۆی دروبگرێت لە هەركارێك دژبێت بە بەرژەوەندیە ستراتیجیەكانی ئەمەریكا و نەچێتە بەرەی نەیارانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی، بێگومان كورد ناشتوانێت داهاتوی چین و ئابوریە گەورەكەی پیشت گوێ‌ بخات.

بۆیە بۆكوردستان ئەركێكی قورس دەبێت،لە كاتی بونی بڕیاری گونجاویشدا بۆخۆبەستنەوە بەم پشتینە ئابوریەوە كۆمەڵێك هەنگاو هەیە پێویستە كورد

كاری لەسەربكات.

1-پێویستە پەرە بەفێر بونی بەزمانی چینی بدرێت،بەتایبەت لەكۆلیژە بازرگانیەكان بكرێت بەبابەتێكی بنەڕەتی خوێندنی قوتابیان.تابتوانرێت شارزای كەلتور(كۆنفۆسیایی) و ڕۆشنیری وفەرهەنگی چینی و توانای خوێندنەوە و تێگەشتنی باش هەبێت لە هەنگاو و جوڵەی چینیەكان.

2-چینەكان یاسای تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست.پێویستە زۆر بەوردی خوێندنەوەی  بابەتی بۆبكرێت و وە بائاگاییەوە ئامانج و مهامەكانی بزانرێت،برەو بەتوانای خۆگونجاندن بدرێت لەگەڵ یاساكەدا و وە هەروەها پێویستی بەهەنگاوی هۆشیارانە و لۆژیكییە كە هاو تەریب بێت لەگەڵ ڕەوتە ئابوریەكانی چین لە رۆَژ هەڵاتی ناوەڕاست.

 ،چونكە سروشتی هێزی ئەژدیها چینیەكە وایە، لەگەڵ بەئاگاكان نەرمە و بێ‌ ئاگاكان قوت دەدات.

3-بڕگەیەك لەناو یاسایی بەرهەم هێنانی چینەكان لە دەوڵەتانی سەر ڕێگەی ئاوریشمی خاڵیكی مەترسیدارە،چینەكان لەو دەوڵەتانە سەرمایەیەكی زەبەلاح لە پرۆژەكانی بەرهەم هێناندا خەرج دەكەن.  پاشان داوا لە دەوڵەتەكە دەكەن بۆماوەی (5یان6)ساڵ پارەی تێچوی پرۆژەكەیان بۆبگەڕێنێتەوە.ئەگەر هاتو دەوڵەتەكە نەیتوانی لەماوەی دیاری كراودا ئەو پارە بگەڕێنتەوە ،ئەوكات چینیەكان بۆ ماوەی زیاتر

.لە(50)ساڵ مافی خاوەندارێتیی پرۆژەكە وەردەگرن،پێویستە بەوردی رەچاوی ئەم خاڵە بكرێت،چونكە تائێستا هەندێك لەوڵاتانی تازە گەشە سەندو گیرودەی ئەم بڕگەی كاری چینیەكانن.

لەكۆتایدا پێویستە ئەو بزانین وڵاتی چین رێگەی ئاورێشمی(پشتێنەی ئابوری) وەك ژێرخانی ئابوری خۆی تەماشا دەكات و بە وریایەوە كاری لەسەر دەكات.

ئەگەر هەنگاوی زانستی و دروست بنرێت ئەتوانین سود مەند بین، بیكەینە هۆكاری بونیات نانی ژێرخانی ئابوری كوردستان و دەمەزراندنی هەلی كار و پێش خستنی كەرتی ئابوری بەگشتی.

دڵخوازەكانتان