بەکارهێنانی وشەی ئینگلیزی لە گفتوگۆی فەرمیدا قەدەخە دەكرێت

پارتی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە رێگەی دەرکردنی یاسایەکی نوێوە دەیەوێت بەکارهێنانی وشەی ئینگلیزی لە گفتوگۆی فەرمیدا قەدەخە بکات؛ بە جۆرێک هەر کەسێک وشەی ئینگلیزی بەکاربهێنێت 100 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت.
 
فابیۆ رامپێلی، ئەندامی پارتی برایانی ئیتاڵیا لە پەرلەمانی وڵاتەکە پڕۆژەیاساکەی پشێکێش کردووە و لەلایەن جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاوە پاڵپشتی دەکرێت.
 
لە کاتێکدا پڕۆژەیاساکە هەموو زمانە بیانییەکان دەگرێتەوە، سەرنجی زەقی خستووەتە سەر “ئەنگلۆمانیا” یانیش بەکارهێنانی وشەی زمانی ئینگلیزی کە وەکو رەشنووسەکە دەڵێت، زمانی ئیتاڵی “سووک دەکات و دەیکوژێت”. ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا هێشتا “خراپترە، لەبەر ئەوەی بەریتانیا چیدی بەشێک نییە لە یەکێتیی ئەوروپا.”

دڵخوازەكانتان