دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەکەوێتە دوای جەژن

مستەفا کرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ بەغداد ئەلیەوم رایگەیاندوە: بەهۆی سەرقاڵییەکانی پەرلەمانەوە بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای بودجە دواکەوت.
 
دەشڵێت سەرۆکایەتی پەرلەمان هەفتەی ئایندە دیاریدەکات بۆ گفتوگۆی پرۆژە یاسای بودجە.
 
وتیشی :دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە کاتی پێویستە، پێداچوونەوە و گفتوگۆی زۆری دەوێت بۆیە دەنگدان لەسەر پرۆژەکە دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.

دڵخوازەكانتان