سەدان ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ پلەیان بەرز دەکرێتەوە

بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەدان ئەفسەری فەرمانگە جیاوازەکانی وەزارەتی ناوخۆ پلەیان بەرز دەکرێتەوە.

کارزان ئەمیر غەفووری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: “دوێنێ 29ی 3ی 2023، خشتەی پلەبەرزکردنەوەی کانوونی دووەمی 2023ی دەرچوو و کۆمەڵێک ئەفسەری ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان گەڕایەوە.”

ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی خشتەکە، وێڕای پلەبەرزکردنەوەیان، مووچەكەشیان زیاد دەبێت.

کارزان ئەمیر وتیشی: “ساڵانە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ، بەپێی دوو خشتەی کانوونی دووەم و تەمووز دەبێت.”

دڵخوازەكانتان