سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پرسەنامەیەکی ئاراستە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەممار ئەلحەکیم و بنەماڵەی ئەلحەکیم کرد بۆ کۆچی دوایی سەید سادق ئەلحەکیم، کوڕی ئایەتوڵلای عوزما محەمەد باقر ئەلحەکیم .

سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەس وکاری ببەخشێت .

دڵخوازەكانتان