حکوومەت دوو ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ پرۆژەیەكی ئاوی سۆران تەرخان كرد

بە مەبەستی چارەكردنی گرفتی كەمئاوی و کێشەی ئەو ماڵانەی كە لە ڕێگەی تانكەرەوە ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەكرێت، ئەنجوومەنی وەزیران گوژمەیەكی تەرخان دەكات و پرۆژەیان بۆ جێبەجێ دەکات.

ئەندازیار تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی قەزای ناوەندی سۆران، ڕاگەیاند: بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژە و چارەكردنی گرفتی كەمیی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان، بەتایبەتیش ئەوانەی بە تانكەر ئاویان بۆ دابین دەكرێت، ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی داوە لەسەر تەرخانكردنی بڕی دوو ملیار و 300 ملیۆن دینار.

ئاشكرایشی كرد: دوای تەرخانكردنی گوژمەكە پرۆژەكان لە تەندەردان بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەكەونە واری جێبەجێ‌ كردن، بەمەش گرفتی كەمیی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان و دابینكردنی ئاو لە ڕێگەی تانكەرەوە چارەسەر دەبێت.

دڵخوازەكانتان