بە چاودێریی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان لە سنووری قەزای سیدەكان دانراوە و دەكەونە واری جێبەجێکردنەوە.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاكکردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ڕاگەیاند: ”لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای گەلی لێتان و گەلی شێخزادان لە سنووری قەزای سیدەكان لە ئیدارەی سۆران دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.”
گوتیشی: گوژمەی ئەو پڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیار و 126 ملیۆن دینارە و بە سەرپەرشتیی وەزارەتەكەمان جێبەجێ دەكرێت، كە پڕۆژەكە ستراتیژی و گرنگە و لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتییەوە جێبەجێ دەكرێت، بە تەواوكردنیشی خزمەتی بەرچاو بە هاووڵاتیان دەكات.