شاخەوان عەبدوڵا: لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كۆمەڵێك ماف بۆ كوردانی كەركووك دەستەبەر كرا

كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئاداری 2023، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كۆمەڵێك مافیان بۆ كوردانی كەركووك گەرەنتی كردووە كە گرنگترینیان، دانانی ئەنجامەكانی سەرژمێریی ساڵی 1957ی عێراقە بە بنەما بۆ دەستنیشانكردنی هاووڵاتیانی كەركووك. 

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان 

سوپاس بۆ خودا ئێستا کە نزیک کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانە، دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پاریزگاکان تەواو بوو، بە شێوەیەک تەواوی ئەو بەربەستانەی بەردەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لابران و بۆ یەکەمجار لە دوای 2003، سەرژمێریی ساڵی 1957 دەکرێتە بنەما بۆ دەستنیشان کردنی هاووڵاتیانی شارەکە، سەرگەران کە دوای 57 لکێنراوە بە کەرکووکەوە، دیسان دەبنە بەشێک لە خەڵکی كەركووك و مافی دەنگدانیان دەبێت و بەناو زیاد کران بۆ پرۆژەکە. جگە لەوە ئەوەی ماددەی 140ی کردووە یان تەنها مامەڵەی پێشکەش کردووە و مافی دەنگدانی هەیە، هەروەها ئەوەی پێش 2003 لە کەرکوک بووە و نفوسی شارەکانی دەرەوەی کەرکووک بووە و 57ی کەرکووکە و تەرحیل نەبووە، بەڵام فۆرمی کەرکووکی هەیە، دیسان مافی دەنگدانی هەیە. هەروەها هەموو ئەو هاووڵاتیانەی هێنراونەتە کەرکووک و بەئامانجی سیاسەتی تەعریب ناویان رەشکراوەتەوە، لادەبرێن و مافی دەنگدانیان نیە، لێرەوە سوپاسی سەرجەم ئەو فراکسیۆنانە دەکەم لە کورد و دەرەوەی کورد کە هاوکار بوون لە دەنگدان بۆ ئەم پرۆژە یاسایە. 

هەروەها بۆ یەکەمجارە لە بابەتی دابەشکردنی پۆستەکان 32٪ هەڵگیرا. 

ماوەتەوە بڵێم بەپێی یاسا، ئەو دەسەڵاتەمان لە سەرۆک وەزیران وەرگرتەوە کە بتوانێت هەڵبژاردن لە پارێزگایەک دوا بخات کە خەڵكانێك ئامانجیان بوو، پیرۆزە لە خەڵکی شارەکەم.

دڵخوازەكانتان