جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی : یەكێتی دەزانێت ئەمریكا وەك حەشدی شەعبی سەیریان دەكات

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە ڕوون و ئاشكرایی ناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەهێنێت و باسی پێشێلكارییەكانیان دەكات،

چەند رۆژێكە میدیاكانی یەكێتی وەبەرهێنانی زۆر بە راپۆرتە نەریتییەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە دەكەن و چەواشەكارییەكی زۆریش لەمبارەیەوە بڵاو دەكەنەوە، بەبێ ئەوەی بە خوێنەرانیان بڵێن لە راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا بە ناوهێنان، باسی یەكێتی و پێشێلكارییەكانی یەكێتی دەكات.


جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت:” جێگەی سەرسوڕمان نییە كە یەكێتی بەو راپۆرتە شاگەشكە بووبێت، چونكە ”ئەوان دەزانن ئەمریكا وەك حەشدی شەعبی سەیریان دەكات

ڕوونیشی كردەوە، ئەو راپۆرتە بابەتێكی تازە نییە و راپۆرتێكە هەموو ساڵێك دەردەچێت، هەموو ساڵێكیش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باسی هەموو وڵاتان دەكات بە دۆستەكانی خۆیشەوە، ”ئەمەش مەرج نییە رای حكوومەتی ئەمریكا بێت.“


جەختیشی كردەوە كە ئەم قسانەی لە راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە لەبارەی هەرێمی كوردستان، دەیان هێندەی لەبارەی پێشێلكارییەكانی عێراقە، كەچی دەشبینین حكوومەتی ئەمریكا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكات، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە حكوومەتی ئەمریكا لەسەر بنەمای قسەكانی نێو ئەم جۆرە راپۆرتە، مامەڵە ناكات.


مەریوان قەرەنی باسیشی لەوە كرد كە سەردانەكەی چەند هەفتەیەك لەمەوبەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا بۆ هەولێرو هەروەها سەردانەكەی سكرتێری گشتیی ناتۆ بۆ پایتەختی هەرێمی كوردستان، دەیسەلمێنن كە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەوپەڕی بەهێزیدایە،

دڵخوازەكانتان