قەیرانی كەمی غاز لە ئەڵمانیا ڕودەدات

سەرۆکی دەزگای فیدراڵی ئەڵمانیا ، کلاوس مۆلەر ڕایگەیاند، ڕەنگە کۆمپانیا و ماڵە ئەڵمانییەکان لە زستانی داهاتوودا ڕووبەڕووی کەمی غاز ببنەوە

ئەو بەرپرسە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “فاینانشیاڵ تایمز”ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، “مەترسی کەمیی غاز هێشتا ماوە

سەبارەت بەو هۆکارانەی کە مەترسی کەمی غاز دروست دەکەن، مۆلەر ئاماژەی بە بوژانەوەی ئابووری چین کرد کە بە خێرایی  ڕوودەدات و ڕایگەیاند، ئەمە بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر غاز و پێدەچێت نرخەكەشی بەرزبێتەوە

 سەرۆکی ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا کە قەیرانی وزە هێشتا کۆتایی نەهاتووە

ئاماژەی بەوەشکرد کۆمپانیا و خێزانە ئەڵمانییەکان وایانكرد بەشێوەیەکی بەرچاو بەکارهێنانی غاز کەمبکرێتەوە، بەتایبەتی بەڕێژەی 20% لە پیشەسازیدا

ئەڵمانیا لە ڕیزی ئەو وڵاتانەی ئەوروپایە کە پلانی خۆیان بۆ ڕاگرتنی کڕینی غازی ڕووسی ڕاگەیاند. دەسەڵاتداران پلانیان هەیە پێنج تێرمیناڵی LNGی دروست بکەن.

جگە لەوەش یەکێتیی ئەورووپا باس لە ئەگەری کڕینی غازی هاوبەش دەکات و بە وتەی مارۆس سێفکۆڤیچ جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیا لە سەرانسەری جیهانەوە ئارەزووی هاوکاریکردنیان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا هەیە لە ڕێگەی ئەم میکانیزمەوە .

سەرچاوە rt arabic

دڵخوازەكانتان