له‌به‌غدا سوودانی كارگه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی ده‌كاته‌وه
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمێكدا له به‌غدا کارگەی تەندروستی نیشتیمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی دەکاتەوە، کە تایبەتە بە دروستکرنی ماددەکانی تەعقیم و پاکراوەکانی شوشتنی گورچیلە و پێداویستیەکانی دیكه‌ی پزیشکی.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌م هه‌نگاوه بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستیەکانی دەزگاکانی تەندروستییه لەسەرانسەری عێراق.