لە مانگی ڕەمەزاندا… ئەو خواردنانەی کە بە درێژایی ڕۆژ وزەت پێدەبەخشێت

هەندێك كەس بەهۆی بەڕۆژووبونەوە توشی كەم هێزی دەبن بەتایبەت ئەگەر كاری سەخت ئەنجام بدەیت ، یان ئەوانەشی كە كار ناكەن لە پاش نیوەڕواندا تەواو بێ هێز دەبن بۆیە ڕەنگە بیر لەو خۆراكانە بكەنەوە كە وزەبەخشت بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا پزیشكانی بواری خۆراك چەند جۆرە خواردنێك پێشنیاز دەكەن كە بە درێژایی ڕۆژ بە بە هێز دەتهێڵنەوە .

شارەزایانی بواری خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات و پرۆتینی ئاڵۆز باشترین بژاردەن بۆ وزە بەدرێژایی ڕۆژ، چونکە ئامانجەکەی پاراستنی شەکری خوێنە بە جێگیری و دوورکەوتنەوە لەو بەرزی و نزمە زۆرانەی کە وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە برسێتی و ماندووبوون بکات.

1. ماسی سەلەمون

ڕیما کلاینەر پسپۆڕی خۆراک پێشنیاری خواردنی سەلەمون دەکات کە بە یەکێک لە خۆراکە دڵخوازەکان دادەنرێت بۆ زیادکردنی وزە چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان و بەشدارە لە چەندین سوودی تەندروستی لەوانەش ئاستی وزە، ئەمەش بەهۆی ڤیتامینەکانی B بەتایبەت B12 کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی ئاستی وزە

سەلەمون یەکێکە لەو سەرچاوە سروشتیانەی ڤیتامین D، کە دەتوانێت یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماندوێتی بدات،

2. برنجی قاوەیی

فریدا هارگۆ پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت، برنجی قاوەیی کە پێکهاتەیەکی گشتگیرە، خۆراکێکی زۆر باشە ئەگەر کەسێک بەدەست کەمبوونەوەی وزەوە دەناڵێنێت، چونکە دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز، کە کانزایەک یارمەتی لەش دەدات وزە بەرهەمبهێنێت لەو کاربۆهیدرات و پرۆتینانەی کە دەیخوات ، کە وا دەکات هەست بە وزە بکات بۆ ماوەیەکی درێژتر.

3. ئەڤۆگادۆ

پڕە لە ڕیشاڵ و چەوری تەندروست، هەردووکیان بە هێواشی هەرس دەبن لە کاربۆهیدراتی سادە، هەروەها وزەی بەردەوامی زیاتر دەبەخشێت.

4. سپێناخ

سپێناخ دەوڵەمەندە بە ئاسن، هەروەها پێویستە بۆ کەسێک ئارەزووی زیادبوونی وزەی هەبێت، چونکە کەمی ئاسن لە جەستەدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆیشتنی ئۆکسجین بۆ مێشک، ئەمەش وادەکات کەسەکە هەست بە ماندوێتی بکات،

5. فاسۆلیا

بە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش شەکری خوێن جێگیر دەکات ، وەڵامدانەوەی بەرزی ئەنسۆلینە بۆ خۆراکەکان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی شەکری خوێن، ئەم کەمبوونەوەیەش دەبێتە هۆی ماندوێتی و لەدەستدانی وزە.

6. هێلکە

باشترین خۆراكە بۆ وەزە و یارمەتی پاراستنی جێگیری ئاستی شەکری خوێن دەدات.

7. پەتاتەی شیرین

یەکێکە لەو خۆراکانەی کە وزەی بەردەوام دابین دەکات، چونکە ڕیشاڵ و کاربۆهیدراتی ئاڵۆزی تێدایە، ئەمە جگە لە ڤیتامین ئەی و سی، کە بەرگری لەش بەرز دەکەنەوە“.

8. بادەم و گوێز

بادەم یارمەتی بەرزكردنەوەی وەزە دەدات ، بەو پێیەی پڕە لە پرۆتین و ڕیشاڵ و چەورییە تەندروستەکانی دڵ، هەروەها هەست بە تێربوون دەبەخشێت چونکە دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکانی وەک مەنگەنیز و مس و ڕیبۆفلاڤین و مەگنیسیۆم کە یارمەتی پشتگیریکردنی وزە دەدەن

هەروەها پسپۆڕی خۆراک لۆرن مانگانیێلۆ دەڵێت:”  خواردنی گوێز گرنگە چونکە دەوڵەمەندە بە “ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ کە هەست بە تێربوون و چالاکی دەبەخشێت

دڵخوازەكانتان